Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومەتی عێراق لە ڕێگەی ڕۆژنیوزەوە چاوش ئۆغڵو بەدرۆ دەخاتەوە

2018-03-08 14:42:42



ڕۆژنیوز - بەغدا

 

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، کە هیچ زانیارییەکیان لە بارەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لەگەل تورکیادا نییە لە دژی پەکەکەیان، کە حکومەتی تورک باسی دەکات.

 

لە چەند ڕۆژی رابردوودا، چاوش ئوغڵو وەزیری دەروەی تورکیا ڕایگەیاندبوو، کە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پەکەکە بەڕێوەدەبەن، لەوبارەیەوە سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

 

مەولود چاوش ئوغڵو لە ئوسترالیا وتبووی، کە ئۆپەراستۆنێکی هاوبەشیان بە دەستەوەیە لە دژی هێزەکانی پەکەکە لە سەر سنوورەکانی عێراق، بەڵام وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەو بانگەشەیەی بەدرۆ خستەوە.

 

سەعد حەدیسی ڕایگەیاند: ئەو بانگەشەیە ڕاست نییە و ئێمە ئاگاداری وەها ئۆپەراسیۆنێک نین، کە چاوش ئوغڵو باسی کردووە.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin