Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌ولێر، چه‌ند چالاکییه‌ک به‌ بۆنه‌ى ٨ى مارسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

2018-03-08 15:03:42



ڕۆژنیوز ـ بڕیار محه‌مه‌د


له‌ شارى هه‌ولێر به‌ بۆنه‌ى 8ى مارس ڕۆژى جیهانیى ژنانه‌وه‌، چه‌ند چالاکییه‌ک به‌ڕێوه‌چوو.


ئه‌مڕۆ له‌ شارى هه‌ولێریش بۆ 8ى مارس چالاکى ئه‌نجامدران.


سه‌ره‌تا کۆنفراسێکی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی خوێندی باڵا و ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروبارى خانمان بۆ په‌ره‌پێدانی سه‌نته‌ره‌کانی جێنده‌رناسی له‌ زانکۆکانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.


هه‌روه‌ها ڕێکخراوی پاو به‌ هاوکاری ژماره‌یه‌ک ڕێکخراوی بیانی،  پێشانگایه‌کی کاری ده‌ستیان بۆ ژماره‌یه‌ک له‌ ژنانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری کرده‌وه‌.


له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ ژنانی ده‌ستڕه‌نگین له‌ ڕێگای پێشانگایه‌که‌وه‌ کاره‌ ده‌ستییه‌کانی خۆیان نمایش کرد و بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وامیی هه‌بێت.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin