Smiley face
Smiley face
Smiley face

سبەینێ ژنان لە قەندیلن

2018-03-08 15:49:59



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

سبەینێ هەزاران ژنی باشوری کوردستان بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی جیهانیی ژنانی تێکۆشەر لە قەندیل گرددەبنەوە.

 

ژنانی باشوری کوردستان ڕۆژی جیهانیی ژن لە بناری قەندیل پیرۆزدەکەن، بەو مەبەستەش سبەینێ بە دروشمی "ژنانی باشور سڵاو دەنێرن بۆ ژنانی عەفرین" لە قەندیل گرددەبنەوە.

 

گردبوونەوەی ژنان لە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، بەڕێوەدەچێت و کاتژمێڕ ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانیی سبەینێ دەستپێدەکات.

 

لە چوارچێوەی گردبوونەوەکەدا گۆرانی و سرود پێشکەشی ئامادەبووان دەکرێت، گروپە هونەرییەکانی شەهید پەرچەم، شەهید دەستینا، ئامارا و شەهید سەرحەد بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.

 

ڕژاک بانگەوازیی بەشداربوونی ژنانی باشوری کوردستانی کرد لەو گردبوونەوەیەدا و ڕایگەیاند، کە ژنان بە ئامادەبوونیان لەو گردبوونەوەیەدا دەتوانن پشتگیرییان بۆ بەرخۆدانی عەفرین دەرببڕن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin