Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە سەیدسادق ٨ی مارس بەرز ڕاگیرا

2018-03-08 17:02:03



ڕۆژنیوز- هاوكار مستەفا

 

هاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی دیكەی باشوری كوردستان، لە شارۆچكەی سەیدسادق-یش بە ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی هونەری و ڕۆشنبیریی، ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان پیرۆز كرا.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی سەیدسادق-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ڕێكخراوی كوردیو لە دوو چالاكی جیاوازدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ژنانی شارۆچكەكە، ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان-یان بەرز ڕاگرت.

 

لە یەكەم چالاكییدا، لە هۆڵی دیالۆگ سیمینارێك بۆ ئاشتی عەبدوڵا، سەرۆكی ئەنستیتیۆی ( وۆرك) سازكرا، بە ناونیشانی "دنیا بینینێكی نوێ‌ بۆ ژن"، كە لە بەشێکی سیمینارەكەدا، ئاشتی عەبدوڵا، ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان و بە تایبەت عەفرینی بە نموونە هێنایەوە، كە چۆن شانبەشانی پیاوان توانیویانە درێژە بە بەرخۆدان بدەن و جیاوازی نەهێڵن لە نێوان پیاوان و ژناندا لە ڕووی ماف و ئەركەوە، داواشی لە ژنانی ئامادەبوو كرد، کە چاو لەو ئەزمونەی ڕۆژئاوا بكەن.

 

 

هەروەها، كاتژمێر ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر دیواری ڕاگری ڕێگای سەرەكی سلێمانی-سەیدسادق، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ژنان و ڕۆشنبیرانی شارۆچكەی سەیدسادق، پەردە لەسەر تابلۆی ژنێك لادرا، كە گوزارشتی لە هێمابوونی ژن بۆ ئاشتیی و ئاوەدانیی و جوانیی و بەدەوامیی ژیان دەکرد.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin