Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە فیستیڤاڵێکدا سەمای وڵاتان پێشکەشکرا

2018-03-08 17:15:42



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

لە فیستیڤاڵی ساڵانەی خوێندنگای کۆمەڵگای پەروەردەییدا لە شاری سلێمانی، سەماو کلتووری جیاوازی گەلان پێشکەشکرا وەک ئاماژەیەک بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلان.

 

کاتژمێر ٠٣:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، خوێندنگای کۆمەڵگای پەروەردەیی، فیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لە ھۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی ئەنجامدا، کە تێیدا باڵیۆزی کۆریای باشور لە ھەرێمی کوردستان و وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەک لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئامادەیبوون.

 

 

لە فیستیڤاڵەکەدا چەندین سەما لە کلتووری گەلانی جیاوازی دونیا پێشکەشکرا، وەک گەلی کورد و کۆری و  عەرەب و ئەفریقی و گەلانی ئەمریکا و ئەوروپا.

 

کۆمەڵگای پەروەردەیی، خوێندنگەیەکە خوێندکار لە قۆناغی باخچەوە وەردەگرێت تا قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، ئەم کۆمەڵگایە لەلایەن حکومەتی کۆریای باشور-ەوە لە شاری سلێمانی دروستکراوە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin