Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ٨ی مارسدا پێشانگایەک و سیمینارێک لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

2018-03-08 17:49:25



ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، دەزگای ژیان لە شاری هەڵەبجە، سیمینارێکی سازکرد و پێشانگایەکی کاری دەستییشی کردەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی  چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەڵەبجە، دەزگای ژیان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی و چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی، سیمینارێك سازکرد و پێشانگایەكیان بۆ بەرهەمە دەستییەكانی چەند ژنێكی دەستڕەنگینی هەڵەبجە کردەوە.

 

هاژە ئەحمە، یاساناس و وانەبێژی یاسایی دەزگای ژیان سیمینارێكی پێشكەشكرد لەسەر ڕۆژی جیهانیی ژنان و باسی لەوە كرد: ڕۆژی جیهانی ژنان كە تیایدا بەدەستپێشخەری خودی ژنان هاتە ئاراوە، بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەو توندوتیژیی و پێشێلكارییەی بەرامبەریان دەكرێت و هەوڵێك بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان.

 

 

دواتر پێشانگایەكی بەرهەمە دەستییەكانی تایبەت بە ژمارەیەك لە ژنانی دەستڕەنگینی هەڵەبجە بەڕێوەچوو و ژمارەیەكی زۆر لە ژنان و هاوڵاتیان سەردانی ئەو پێشانگایەیان كرد.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin