Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە چەمچەماڵەوە پیرۆزبایی لە ژنانی عەفرین كرا

2018-03-08 18:09:19



ڕۆژنیوز- ئاشتی ئەحمەد

 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، چەند لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو و  سڵاو ئاراستەی خەبات و بەرخۆدانی شەڕڤانانی ژن لە عەفرین کرا.

 

ئەمڕۆ، بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، لە سنوری شارۆچكەی چەمچەماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.

 

لە سەرەتای چالاکییەکاندا، لەلایەن ڕێكخراوی یەكێتی ژنان و شارەوانی چەمچەماڵ-ەوە،  هەڵمەتێكی نەمام چاندن لە شارۆچكەكە ئەنجامدرا، هەرەوەها لەلایەن سەنتەری گەنجانی شۆڕش و ماڵی چرۆ بۆ خانمان، پێشانگایەک بۆ كاری دەستیی ژنان و خواردنی كوردەواری بەڕێوەچوو.

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆش، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی كوردستان-ڕژاک، لە هۆڵی شاكر فەتاح، ئاهەنگێكی ئەنجامدا.

 

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاهەنگەکەدا، سۆما فەرهاد، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ڕژاک وتارێكی پێشکەشکرد و وتی: ٨ی مارس پیرۆزدەكەم لە ژنانی عەفرین و كۆبانی و قەندیل و سەرجەم ژنانی جیهان، ژن ژیانەو پێنج هەزار ساڵە ئەو ژن دەكوژرێت، كاتێك دەسەڵاتی پیاوسالاری سەریهەڵدا كۆیلایەتیی ژن و كۆمەڵگە بەرئەنجامبوو، هەروەها مێژووی ژن ئەو مێژوویەیە كوژراوەو خنكێنراوە بەڵام هیچ كات ژن لەبەرخودان نەوەستاوە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin