Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی نووسەر و میدیاکار خەڵاتکران

2018-03-08 18:19:03



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

لە ٨ی مارسدا لە شاری سلێمانی، كۆمەڵێک لە ژنانی نووسەر و میدیاکار و چالاکوان خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

 

ئەمڕۆ، بەبۆنەوەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیھانیی ژنان، گرووپی هەڵوێست لە ناوەندی جەمال عیرفان، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە کۆمەڵێک میدیاکار و نووسەر و چالاکوانی ژنان.

 

 

هەر لەوچوارچێوەیەدا، گرووپی هەڵوێست خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە کەناڵی ئاسمانی ژن تیڤی، کە ئەمڕۆ وەک یەکەمین کەناڵی کوردیی تایبەت بە ژنان دەستی بە پەخش کرد و لە لایەن ئایسێڵ حاجی مەحمود، نوێنەری تەلەفزیۆنەکەوە وەرگیرا.

 

هەروەها، ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO و ڕێکخراوی UNCHRی نەرویجی لە سینەما سالم لە شاری سلیمانی، بە بۆنەی ٨ی مارسەوە کۆمەڵێک چالاکی هونەرییان ئەنجامدا.

 

چالاکییەکان پێکھاتبوون لە:

 

١ـ کردنەوەی گەلەرییەک لەژێر ناونیشانی "من ژنم من ئەتوانم" کە تیایدا وێنەی ژنانی کوردی لە کاتی کارکردندا نمایشکرا.

 

٢- ژەنینی پارچەیەک میوزیک لەلایەن گروپی میوزیکی مەحوی و ئەنجامدانی نمایشێکی جەستەیی لەلایەن گروپی (لەیزن) بۆ سەمای بالییە.

 

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin