Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەرەی دیموکراسی گەل: ٨ی مارس بەدیهێنانی ژیانێکی نوێیە

2018-03-08 18:41:19



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بەرەی دیموکراسی گەل دەڵێت: ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن تەنها یادیکردنەوە و ڕێزلێنانێک نییە، بەڵکو بەرخۆدان و بەدیهێنانی ژیانێکی نوێیە بەپێشەنگایەتیی ژنان.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەرەی دیموراسی گەل، بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و "پیرۆزبایی لە تەواوی ژنانیی جیهان و بەتایبەت ژنانی کورد و ژنانی بەرخۆدێری عەفرین" کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەرەی دیموکراسی گەل-دا هاتووە: ٨ی مارس تەنها یادکردنەوە و وڕێزلێنانێک نییە، بەڵکو بەرخۆدان و بەدیهێنانی ژیانێکی نوێیە، کە ژنان پێشەنگایەتیی دەکەن.

 

ئەوەش هاتووە: ئەگەر ٨ی مارس بۆ ژنانی جیهان یاد و بیرەوەریبێت، بۆ ژنانی هێڵی تێکۆشانی ئازادیی، بەرخۆدان و بەجێهێشتنی سیستمی باوی پیاوسالارییە، کە ژن دەکاتە بوکەسەماکەرەی یادەکانی، لای ژنانی ئازادیخواز ئیدی ئاواکردنی ژیانێک بە بنەماگیراوە، کە ژن بوون ئافراندنی ژیانە.

 

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی بەرەی دیموکراسی گەل-دا ئاماژە بەوەشکراوە: ئەمڕۆ جیهانی مۆدێنێتەی سەرمایەداری، بەدڕندەترین شێوە لە کەسایەتیی دەوڵەتی تورکدا هێرش دەکاتە سەرعەفرین و تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد، دەزانێت کە ژنی ئازاد پێشەنگایەتی ئەو تێکۆشانە دەکات و سیستمەکەی ئەوان دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سیستمی ئازادیی و خۆبەڕێوەبەریی و پێکەوەژیانی گەلان و ڕێبەری ژنی ئازاد ئاوادەکات.

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەی بەرەی دیموکراسی گەل-دا، هاتووە: یادکردنەوەی ٨ی مارس لەمساڵدا، هاوکاتە لەگەڵ تێکۆشانی هەزاران ژنی ئازاد لە بەرخۆدانی عەفرین، بۆیە دەڵێین سەرکەوتنی بەرخۆدانی عەفرین لە مانگی ئازاردا، شۆڕشێکی مەزن دەبێت لە تێکۆشانی ژنی ئازاد، بۆ گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە و جیهان.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin