Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی گەرمیانیش ٨ی مارس-یان پیرۆزکرد

2018-03-08 18:53:44



ڕۆژنیوز – بۆتان گەرمیانی

 

بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، لە شارۆچکەی کەلار بە دروشمی ( ٨ی ئادار لە ژنانی عەفرین پیرۆزدەکەین) بۆ پیرۆزکردنی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بۆ پیرۆزکردنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، بە دەستپێشخەری ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و بە بەشداری ڕێکخراوەکانی ژنان لە گەرمیان، بە دروشمی "٨ی مارس لە ژنانی عەفرین پیرۆز دەکەین"، ڕێپێوانێک لە بەردەم قوتابخانەی شەهید ئارام تا بەردەم پارکی لەیلا قاسم بەڕێوەچوو.

 

ژیان مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، وتاری ڕێکخراوەکەیانی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو: بەرخۆدانی ژنان میراسی خوداوەندەکان و ژنانی ٨ی مارس و ژنانی شەهیدی ڕێگای ئازادیی و حەقیقەتن، ئەمڕۆ لە عەفرین ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ جیهانیان سەلماند کە بەرخۆدانی ژنان شەرافەتی مرۆڤایەتی بەرزدەکاتەوە.

 

 

دواتر ئاڤێستا عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بەیاننامەی ڕێکخراوەکەیانی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو: لەم ڕۆژەدا بەڵێنی بەرخۆدانێکی بڵند تا ئازادی دووپات دەکەینەوە، ژنان کە داهێنەری ژیان و هەبوون و پێکەوەژیانن، هەروەها پەروەردەکەری کۆمەڵگای مرۆڤایەتین، ئەمڕۆش ژنانی کورد پێشڕەویی شۆڕشی ئازادیی مرۆڤاتیەتی دەکەن و ئیرادە و هێز دەبەخشنە تەواوی پێکهاتەکانی کۆمەڵگا.

 

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin