Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌مه‌ل جه‌لال: توندوتیژی دژ به‌ ژنان زیادیکردوه‌

2018-03-09 08:20:42



ڕۆژنیوز ـ بڕیار محه‌مه‌د


ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان باس له‌وه‌ ده‌کات، حاڵه‌ته‌کانی توندوتیژی دژ به‌ ژنان ڕوو له‌ هه‌ڵکشانه‌ و هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌و باردۆخه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ئێستا هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌.


له‌ هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا توندوتیژى دژى به‌ ژنان و ته‌نانه‌ت کوشتن له‌ژێر ناوى پاراستنى شه‌ره‌ف بوونى ماوه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى کاروبارى خانمان بۆ ڕۆژنیوز ده‌دوێت.


ئه‌مه‌ل جه‌لال ده‌ڵێت: به‌ داخه‌وه‌ حاڵه‌ته‌کانی توندوتیژی دژ به‌ ژنان له‌ هه‌رێمی کوردستان زیادی کردوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵه‌کانیش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌کانی توندوتیژی دژ به‌ ژنان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.


وتیشی: هۆکاره‌کانی زیادبوونی حاڵه‌ته‌کانی توندوتیژی له‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ ئابووریه‌ ده‌گه‌ڕێته‌که‌ که‌ هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌، خۆشبه‌خه‌تانه‌ ئاستی هۆشیاری ژنانیش به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و ده‌توانن له‌ ڕێگای سکاڵاوه‌ مافه‌کانیان به‌ده‌ستبێن.


باسى له‌وه‌ش کرد: له‌ هه‌رێمی کوردستان گرنگی به‌ ژن نادرێت و ڕێگا نادرێت ژنان به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بکه‌ن، پێویسته‌ ژنان له‌ ته‌واوی جومگه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا ڕۆڵیان هه‌بێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin