Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانى گه‌رمیان: عه‌فرین سه‌لماندى ژنان ئیراده‌ى پۆڵایینیان هه‌یه‌

2018-03-09 09:28:27



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 


ژنانی گه‌رمیان، خه‌بات و به‌رخۆدانی ژنانی شه‌ڕڤان له‌ عه‌فرین به‌رزده‌نرخێنن و باس له‌وه‌ ده‌که‌ون، ئه‌و به‌رخۆدانه‌ سه‌لماندى که‌ ژنان ئیراده‌ى پۆڵایینیان هه‌یه‌.


ئه‌مڕۆ 49 ڕۆژه‌ به‌رخۆدانى عه‌فرین دژى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى و تورک و چه‌ته‌کان به‌رده‌وامه‌، ژنانى عه‌فرین پارچه‌یه‌کى سه‌ره‌کى به‌رخۆدانه‌که‌ن، ژنانى گه‌رمیان له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ ڕۆژنیوز بۆچوونى خۆیان ده‌ڵێن.


سه‌حه‌ر حه‌سه‌ن، هاوڵاتی گه‌رمیان، بۆچوونى وایه‌: به‌رخۆدانی ژنانی عه‌فرین دژ به‌ ڕژێمی تورکیا له‌ ڕۆژئاوایی کوردستان، ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌ ژنانی کورد خاوه‌ن ئیراده‌ی به‌هێز و پۆڵاینن و ئه‌و ڕاستیه‌ شاراوه‌یه‌یان ئاشکرا کرد، که‌ هیچیان له‌ پیاوان که‌متر نیه‌ بۆ به‌رگریکردن له‌ خاک و نیشتیمان.  

 


وتیشی: ئه‌و خه‌بات و به‌رخۆدانه‌ی ئه‌وان به‌رز ده‌نرخێنم و به‌ گرنکییه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانم و هیوادارم ژنانی باشوریش، هه‌موو کۆته‌کان بشکێنن و ببنه‌ شه‌ڕڤانانی ڕۆژئاوا. 

 

هه‌روها ڕۆشنا ئه‌حمه‌د، شانۆکار، باسى له‌وه‌ کرد: بۆ پشتگیرکردن له‌ عه‌فرین به‌گشتی و نرخاندنی خه‌باتی ژنان بۆ به‌رگریکردن له‌ خاکی کوردان، قسه‌کردن و ده‌ربڕینی هه‌ڵویست لێره‌وه‌ به‌ گرنگ نازانم و ناشمه‌وێ هیچی له‌سه‌ر بڵێم. 

 


ڕۆشنا وتی: ئه‌وه‌ به‌ گرنگ ده‌زانم، ژنانی باشور پۆل پۆل پێکه‌وه‌ بڕۆینه‌ عه‌فرین و شان به‌ شانی شه‌ڕڤانانی ژن شه‌ڕ بکه‌ین، نه‌ک ته‌نها قسه‌ بکه‌ین و کرده‌وه‌مان نه‌بێت، چونکه‌ ئه‌وان ئێستا پێویستیان به‌ کرده‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ردوژمندا.


خه‌ڵات ساڵح، چاکوانی بواری ژنان، بۆ ڕۆژنیوز دوا و وتی: پێویسته‌ ژنانی باشور چی تر خۆیان به‌ که‌م نه‌زانن و له‌ ئاست بونیان خۆیان بچوک نه‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌و خه‌بات و قه‌ره‌مانێتیه‌ى ژنانی ڕۆژئاوا به‌ هه‌ند وه‌ربگرن و چاو له‌وان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ڕزگارمان بێت له‌ ژێرده‌ستی و زوڵم و سته‌می پیاو سالاری و داب و نه‌ریتی ئیفلیجی کۆمه‌ڵگا. 

 


ئه‌وه‌شى وت: گرنگه‌ به‌هێزیی و به‌رخۆدانی ژنان له‌ عه‌فرین، بکه‌ینه‌ سه‌ره‌تاییه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان بۆ به‌رگریکردن له‌ خاک و نیشتیمان بجه‌نگین و خۆمان له‌ پیاوان به‌ که‌متر نه‌زانین و بڕۆینه‌ سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگریکردن و شه‌ڕبکه‌ین. 

 

ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin