Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئامارى توندوتیژى دژى ژنان له‌ که‌رکوک ده‌ستناکه‌وێت

2018-03-09 10:06:49



ڕۆژنیوز ـ شه‌یما نه‌جات


وته‌بێژى پۆلیسى که‌رکوک ده‌ڵێت، هیچ ئامارێکى توندوتیژى دژى ژنانیان لانییه‌ و سه‌رۆکى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ و ئافره‌تانیش له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک باس له‌وه‌ ده‌کات، به‌هۆى په‌کخستنى ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ ئامارى توندوتیژی دژى ژنانیان لاده‌ستناکه‌وێت.


پارێزگاى که‌رکوک هاوشێوه‌ى پارێزگاکانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان و عێراق توندوتیژى دژى ژنان بوونى هه‌یه‌، به‌ڵام ئامارى ئه‌و توندوتیژیانه‌ به‌رده‌ست نیین.


جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆکى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ و ئافره‌تان له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک بۆ ڕۆژنیوز وتى: دۆخى ژنان نه‌ک له‌ که‌رکوک له‌ ته‌واوى کوردستان و عێراق به‌ دۆخێکى خراپدا تێده‌په‌ڕێت و هه‌میشه‌ ژن ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى ده‌بێته‌وه‌ له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ى ئێمه‌دا.

 


وتیشى: به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن په‌کخراوه‌ و وه‌کو پێویست نه‌مانتوانیوه‌ ئیش و کاره‌کانمان ڕایى بکه‌ین و به‌دواداچوون بۆ ئاماره‌کان بکه‌ین، بۆیه‌ هیچ ئامارێکمان لانییه‌، به‌ڵام توندوتیژیه‌کانى دژ به‌ ژنان به‌رده‌وامیى هه‌یه‌، هه‌ر له‌ ساڵى نوێشدا چه‌ندین توندوتیژى دژ به‌ ژنان ئه‌نجام دراوه‌.


هه‌ر له‌سه‌ر ئامارى توندوتیژى دژى ژنان، عه‌قید ئه‌فراسیاو کامیل، وته‌بێژى پۆلیسى که‌رکوک بۆ ڕۆژنیوز وتى: به‌هۆى ڕاده‌ستکردنى مه‌له‌فى ئه‌منى شاره‌که‌ به‌ پۆلیسى فیدراڵى، هیچ ئامارێکى توندوتیژى دژى ژنانمان لانییه‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin