Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانى بادینان: ڕۆژئاوا ئازایه‌تیى ژنانى کوردى بۆ دنیا سه‌لماند

2018-03-09 13:39:52



ڕۆژنیوز ـ سامان ڕێکانى


ژنانى شاره‌دێى دێره‌لوک له‌ بادینان باس له‌ ڕۆڵى ژنانى عه‌فرین و ڕۆژئاوا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن، ژنانى ڕۆژئاوا ئازایه‌تى ژنانى کوردیان بۆ دنیا سه‌لماند.


به‌رخۆدانى گه‌لى عه‌فرین به‌ به‌شدارى ژنان به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى چه‌ته‌کان و ده‌وڵه‌تى تورک به‌رده‌وامه‌ و ژنانى شاره‌دێى دێره‌لوک له‌ بادینان له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ ڕۆژنیوز ده‌دوێن.


بارین نهێلی چالاکوانى بوارى ژنان ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ژنانى کورد له‌ ڕووى سیاسى و سه‌ربازییه‌وه‌ ڕۆڵێکى گرنگیان هه‌یه‌ و له‌ شۆڕشى ڕۆژئاواى کوردستاندا بوونه‌ته‌ پێشه‌نگ و ئازایه‌تى ژنى کوردیان بۆ هه‌موو دنیا سه‌نماند.

 


ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: دوێنێ له‌ کۆبانێ و ئه‌مڕۆش له‌ عه‌فرین ژنانى کورد بوونه‌ته‌ سیمبولى شۆڕش و خۆڕاگریی.


باسى له‌وه‌ش کرد: شه‌هیدانى وه‌ک ئاڤێستا خابور و بارین کۆبانێ به‌ قاره‌مانێتى خۆیان و به‌ گیانى خۆیان به‌رگریان له‌ شۆڕشى ڕۆژئاوا کرد به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر. 


هه‌روه‌ها سه‌میره‌ ساڵح چالاکوان، باس له‌وه‌ ده‌کات: ژنى کورد بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى له‌ خه‌باتى به‌رده‌وامدایه‌ و ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى به‌ده‌ستهاتوون به‌ تایبه‌تى له‌ ڕۆژئاوا به‌ پێشه‌نگایه‌تى ژن بووه‌.

 


ده‌شڵێت: به‌هۆى ئه‌و به‌رخۆدانه‌ى کرا، توانرا ئازایه‌تى ژنى کورد نیشانى جیهان بدرێت.


فه‌ریبا محه‌مه‌د چالاکوان، ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ژنى کورد به‌رده‌وام قوربانى سیسته‌مێکى داخراوى پیاوسالاریی بووه‌، به‌ڵام دیسان ژنان به‌ هێز و تواناى خۆیان توانیویانه‌ له‌و کۆت و به‌ندانه‌ خۆیان ڕزگار بکه‌ن.

 


ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ده‌بینین ژنانى کورد له‌ هه‌وڵدان بۆ ئازادیى و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراتى به‌رده‌وامن.


نگرین هێتیتى چالاکوان، باس له‌وه‌ ده‌کات: ژنانى کورد له‌ هه‌موو شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێکدا ڕۆڵێکى به‌رچاویان هه‌بووه‌ و بوونه‌ته‌ پێشه‌نگ.

 


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات: سه‌ره‌ڕاى ڕێگریى و سته‌م و ئه‌شکه‌نجه‌کان، به‌ڵام دیسان ژنان له‌ تێکۆشانى خۆیان به‌رده‌وام بوون، هه‌روه‌ها به‌رخۆدانى ژنانى ڕۆژئاواش ئازایه‌تى و بوێرى ژنانى کورد نیشان ده‌دات.


ک.ک 
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin