Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ دهۆک کوڕێک کوژرا و کچێکیش بریندارکرا 

2018-03-09 14:25:55



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ گوندى زاواى سه‌ربه‌ پارێزگاى دهۆک باوکێک ته‌قه‌ى له‌ کوڕ و کچێکى خۆى کرد و له‌ ئه‌نجامدا کوڕه‌که‌ کوژرا و کچه‌که‌ش بریندار بوو.


هێمن سلێمان به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆک ئه‌مڕۆ له‌ فه‌یسبووکى خۆى هه‌واڵى کوژران و بریندارکردنى کوڕ و کچێکى له‌لایه‌ن باوکیانه‌وه‌ بڵاوکرده‌وه‌.


هێمن سلێمانى ڕایگه‌یاندووه‌: له‌ گوندی زاوای سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆک باوکێک به‌ چه‌کی کڵاشینکۆف ته‌قه‌ی له‌ کوڕ و کچێکی خۆی کردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ کوڕه‌که‌ی، که‌ ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵ بووه‌ کوژراوه‌ و کچه‌که‌شی که‌ ته‌مه‌نی ٢٦ ساڵ بووه‌ به‌ سه‌ختی برینداربووه‌.


ڕاشیگه‌یاندووه‌: باوکه‌که‌ ته‌مه‌نی ٥٢ ساڵه‌ و دوای ڕووداوه‌که‌ش خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس کردووه‌.


به‌رپرسی ڕاگه‌یه‌ندنی پۆلیسی دهۆک ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوه‌، ڕووداوه‌که‌ به‌هۆى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی باس نه‌کردووه‌ که‌ بووه‌ته‌ هۆی ڕووداوه‌که‌.


هه‌ر له‌ دهۆک دوێنێش به‌هۆی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێی دوو که‌سه‌وه‌ که‌سێک کوژرا.


به‌پێى ئامارێکى ڕۆژنیوز که‌ لاى خۆى کۆى کردوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ٧٣ که‌س کوژراون یان خۆیان کوشتووه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin