Smiley face
Smiley face
Smiley face

ھەوڵی ڕێکخستنی داراما و سینەما لە هەرێم دەدرێت

2018-03-10 11:13:30



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

لە دیدارێکدا کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھاوبەشی لەگەڵ سینەماکاراندا ڕێکیخستووە، ھەوڵ دەدرێت بۆ ڕێکخستنی سینەما و دراما و فیلم لە ھەرێمی کوردستان.

 

کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، دیدارێکی بۆ ڕێکخستنی کاری سینەما و دراما و فیلم و کلیپ، لە ھۆڵی ئوتێل ئەبوسەنا لە شاری سلێمانی ڕێکخست، کە تێیدا وەزیری ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرانی ڕۆشنبیری سلێمانی و دھۆک و نوێنەری لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمان و فیلم سازان و ھونەرمەندان ئامادەن.

 

بریار وایە دیدارەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت، لە ڕۆژی یەکمدا باس بڕیار لەسەر دامەزراندنی بۆردی فیلمسازی و درامای کوردی دەدرێت وەک یەکەیەکی سەربەخۆ لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، ھەروەھا بڕیار لەسەر بەخشینی ئەرکی نوێ دەدرێت بەبەشەکانی سینەمای سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری، لە بوارەکانی فیلم و دراما و کلیپ و ڕیکلام.

 

ھەر لە ڕۆژی یەکمدا باس چەند تەوەرێکی دیکە دەکرێت کە بریتین لە چۆنییەتی سازدانی فیستیڤاڵ و ڕێگەپێدانی فیستیڤاڵ و کوالێتی و ھەڵسەنگاندنی فیستیڤاڵ، ھەروەھا باس لە یادەکانی سینەما و شیوازی پێدانی خەڵات دەکرێت لەگەڵ کاری سەندیکاکانی تایبەت بە فیلم.

 

لە ڕۆژی دووھەمدا باس کێشەی ھۆڵەکانی سینەما دەکرێت لەگەڵ بابەتی ڕاگەیاندنەکان و دراما و فیلم و درامای بیانی.

 

ئەمڕۆ لە دەستپێکی دیدارەکەدا ھەریەک لە خالید دۆسکی، وەزیری ڕۆشنبیری و بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی، باسیان لە کێشە کەموکورتی نەبوونی یاسایان کرد لە وەزارەتی ڕۆشنبیری لەبارەی ڕێکخستنی کاری فیلم و سینەما و دراما، وە ھیوایان خواست کە دیدارەکە ببێتە ھەوێنی ڕێکخستنی بوارەکانی فیلم و دراما و سینەما و دواتر ئەنجامی دیدارەکە ئاڕاستەی پەرلەمان بکرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا دژی پەخشکردنی دراما تورکییەکان ناڕەزاییەکی بەرفراوان لە باشوری کوردستاندا هەیە و داوا دەکرێت کە چیتر بەزمانی کوردی ئەو درامایەنە بلاونەکرێنەوە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin