Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆلرۆخ ئیرایی ٣٦ ڕۆژە بەردەوامە لە مانگرتن

2018-03-10 11:24:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گۆلرۆخ ئیرایی، ژنەنووسەری زیندانیی ئێرانی، لە ٣٦-ەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنیدایە و ئامنستی ئینتەرناشناڵ نیگەرانی دەربڕی لە بارەی دۆخی تەندروستییەوە.

 

ئامنستی ئینتەرناشناڵ لە ڕاپۆتێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، نیگەرانی دەربڕیوە لە بارەی دۆخی تەندروستیی گۆلرۆخ ئیرایی و ئاتێنا دائیمی، داوای ئازادیی هەرچی خێراتری ئەو ژنەزیندانیانەی کردووە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە دۆخی تەندروستی ئەو دوو ژنە زیندانییە لە زیندانی 'شاری رەی' لە قەرچەکی وەرامین-ی سەربە تاران ناجێگیرە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ئەو دوو ژنە نەدەبوو لە سەرەتاوە زیندانی بکرێن، ئێستاس کە زیندانی کراون ڕفتاری نامرۆیانە و توندوتیژیان لە بەرامبەردا ئەنجام دەدرێت، چونکە ئەو دوو ژنە زیندانییە لە ناو زیندانیشدا بەردەوامن لە چالاکییەکانیاندا.

 

ئاماژە بەوەشدراوە، کە لە زینداندا سێ سزادراو بە سێدارە ئەرکدارکراون کە لە هەموو شوێنێکدا بە شوێن ئاتێنا و گۆرۆخ دا بڕۆن و بیانترسێنن، هەروەها زیندانییەکانی دیکە ترسێندراون کە لە ئەگەری ئەوەی قسە لەگەڵ گۆلرۆخ و ئاتێنا بکەن سزادەدرێن.

 

گۆلرۆخ ئیرایی و ئاتێنا دایمی ٣٦ ڕۆژ پێش ئێستا لە دژی ڕەفتارە نامرۆییەکانی پاسەوانەکانی زیندانەکان لە دژی ژناندا مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاند، ئاتێنا دائیمی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەهۆی تێکۆچونی تەندروستییەکەیەوە مانگرتنەکەی شکاند، بەڵام گۆلرۆخ ئیرایی هێشتا بەردەوامە لە مانگرتنەکەی.

 

گۆلرۆخ ئیرایی نووسەرێکی ئێرانییە، کە بەهۆی نووسینی چیرۆکێک لە بارەی بەردابارن کردنی ژناندا بە شەش ساڵ زیندان سزادراوە، ئاتێنا دائیمی، چالاکوانی سیاسییە، کە حەوت ساڵ سزای زیندانی بە سەردا سەپێندراوە.

 

گۆلرۆخ ئیرایی و ئاتێنا دایمی

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin