Smiley face
Smiley face
Smiley face

گردبوونەوەیەک دژی فشارەکانی ئەڵمانیا بۆ سەر کورد ئەنجامدرا

2018-03-10 14:06:58



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، گردبوونەوەیەک لە دژی فشارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ سەر ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدرا.


شەوی ڕابردوو هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە پاریس گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا دژی سیاسەتەکانی ئەو حکومەتە بەرامبەر بە کورد.


لە گردبوونەوەکەدا ڕاگەیەندرا: حکومەتی ئەڵمانیا تانک دەفرۆشێت بە تورکیا و تورکیاش بەو تانکانە خەڵکی عەفرین کۆمەڵکوژ دەکات، ئێستاش هەر لە سەر داواکاریی حکومەتی تورک فشارەکانیان بۆ سەر ڕێکخراوە کوردیەکان زیادکردووە.


لە گردبوونەوەکەدا دروشمی "مێرکل پشتگیریی ئەردۆغانی دیکتاتۆر دەکات" بەردەوامیی پێدرا.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin