Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەریلاکان گورزێکی کوشندەیان لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورک وەشاند

2018-03-10 14:41:06



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی یەژاستار لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورک، کە لە گابار سەرقاڵبوون بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار سەرباز کوژران.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستار لە گابار ڕاگەیەندراوێکی لە سەر ماڵپەڕی فەرمیی بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ٨ی ئازار کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانی لە ناوچەکانی سەربە گابار سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، گەریلاکانی یەژاستار یەکینەیەکی دوژمنیان خستە ژێڕ چاودێرییەوە و کاتژمێڕ ٠٩:٤٥ خولەکی پێشنیوەڕۆ چالاکییەکیان لە دژیان ئەنجامدا، چالاکییەکە سەرکەوتووانە گەیشتە ئەنجام و تێیدا تا ئەو شوێنەی بۆمان ڕوون بووەتەوە چوار سەربازی تورک کوژران.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin