Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشانگایەکی کاری دەستیی لە کەرکوک کرایەوە

2018-03-10 19:13:43



ڕۆژنیوز – ڕێباز سەباح

 

لە درێژەی چالاکییەکان بۆ ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، گروپی كۆكار لە شاری کەرکوک، پێشانگایەکی کاری دەستییان کردەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، گروپی کۆکار لە بینای گروپەکەیان لە شاری کەرکوک، پێشانگایەکی کاری دەستیی بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان کردەوە.

 

سارە عەبدوڵا، ئەندامی گروپی كۆكار بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەم پێشانگایە بەبۆنەی ٨ی مارس-ەوە کردوومانەتەوە، تیایدا کاری دەستیی خانمان وەک تاج، ئێکسسوارات، ملوانکە، جانتا، بازن و چەندین جۆر کاری دەستیی دیکە نمایشکران.

 

 

لەمیانی بەڕێوەچوونی پێشانگاکەدا، چەندین پارچە میوزیک بەشێوەی لایڤ میوزیک پێشکەشکران.

 

گروپی كۆكار، كۆمەڵە گەنجێكی خۆبەخشن، زیاتر لە ساڵێكە لە شاری کەرکوک دامەزراون و کار و چالاکییەکانیان بەشێوەیەکی خۆبەخشانەیە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin