Smiley face
Smiley face
Smiley face

شانۆگەری ''كورسییەكان'' بانگهێشی فیستیڤاڵێك دەكرێت لە لوبنان

2018-03-10 20:19:00



ڕۆژنیوز – ڕێباز سەباح

 

شانۆگەریی "کورسییەکان"، کە بەرهەمی گروپی هاوار-ە و لە دەرهێنانی نەژاد نەجمە، بانگهێشتی فیستیڤاڵێک کراوە لە وڵاتی لوبنان.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆڵی چالاكی خوێندنگاكان لە شاری كەركوك، بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی بەرچاو و ژمارەیەک هونەرمەند و دۆستانی شانۆ و نووسەر، شانۆگەری "كورسییەكان" لە لایەن گروپی شانۆیی هاوار-ەوە نمایشكرا.

 

 

نەژاد نەجم، دەرهێنەری شانۆگەرییەكە بۆ ڕۆژنیوز وتی: شانۆگەرییەکەمان لە نووسینی جۆنی نیسكۆ، سینۆگرافیاو دەرهێنانی خۆمە گروپی شانۆی هاوار هەستاین بە نمایشكردنی ئەم شانۆگەرییە.

 

 

وتیشی: نزیكەی چوار مانگ ئامادەكاریی و پرۆڤەمان کردووە لەگەڵ كۆمەڵێك فێرخوازی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كەركوك، كە لە قۆناغەکانی یەك و دوون.

 

ئەو دەرهێنەرە ئاماژەی بەناوەڕۆكی شانۆگەرییەكە كرد و وتی: ئەم شانۆییە باس لە جیاوازی فكر و ئایدیاو ململانێ و بەدەستهێنانی كورسی و دەسەڵات بۆ بەرژەوەندیی هەریەك لە تاكەكان، ژن و میردێك هەریەكەو ڕێگایەكیان هەیە هەریەكە و تموحێكیان هەیە، بۆیە من وەك دەرهێنان كارم لەسەری كرد بە شانۆیی وێنەیی.

 

نەژاد، ئەوەشی خستەڕوو: ئەم نمایشە پرۆژەیەكە بەردەوامدەبێت بۆ كۆمەڵێك شار بۆ چەند فیستیڤالێك ئامادەمان كردووە، یەكێك لەو فیستیڤاڵانە لە مانگی هەشت لە وڵاتی لوبنان-ەوە بانگهێشتكراوین.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin