Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەجەدەکەی ئەوروپا بۆ عەفرین بانگەوازییەکی ''بەپەلە''ی کرد

2018-03-10 20:44:48



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کەجەدەکەی ئەوروپا ڕایگەیاند: دەبێت گەلی کورد و دۆستانیان لە ئەوروپا، بەپەلە بۆ عەفرین بڕژێنە سەر شەقامەکان و بەشێوەیەکی دیموراسییانەی ناڕەزایی خۆیان دژی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین دەرببڕن و ڕایگشتیی ئەوروپا بێننەدەنگ.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، کەجەدەکەی ئەوروپا، لە ٥٠-یەمین ڕۆژی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر عەفرین، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کەجەدەکەی ئەوروپا ڕایگەیاندووە: لە ڕۆژی ٥٠-یەمین هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر عەفرین، سوپای تورک تەنها دوو کیلۆمەتری ماوە بگاتە ناوەندی عەفرین، ئەمڕۆ گوندەکانی نزیکی ناوەندی عەفرین و گەرەکەکانی دەرەوەی عەفرین، بەچڕیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکەوە بۆردوومانکراون.

 

ئەوەش هاتووە: ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە نێودەوڵەتییەکان، بەشێوەیەکی بەپەلە دەستێوەردان نەکەن، هاوڵاتی مەدەنیی، ژن، منداڵ و بەساڵاچوو رووبەڕووی کۆمەڵکوژیی ببنەوە.

 

جەختیشی کردووەتەوە: دەبێت گەلەکەمان و دۆستانمان لە ئەوروپا بڕژێنە مەیدانەکان، بەشێوەیەکی دیموراسییانەی ناڕەزایی خۆیان دژی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین دەرببڕن و ڕایگشتیی ئەوروپا بێننەدەنگ.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin