Smiley face
Smiley face
Smiley face

فیدراسیۆنی باکوری سوریا: تا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین

2018-03-11 09:35:51



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دەستەی بەڕێوبەری فیدراسیۆنی دیموکراتی باکوری سوریا ڕایگەیاند، کە تا سەرکەوتن بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان.

 

ئەمڕۆ، فیدراسیۆنی باکوری سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بانگەوازی گەلانی کرد، کە دژی هێرشەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین هەڵوێست وەربگرن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین ٥٠ ڕۆژی تێپەڕکرد، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرخۆدانی گەلانی عەفرین لە دژی ئەو داگیرکارییە زیادیکردووە و سەرکەوتن بە یەکگرتنی گەلانی باکوری سوریا مسۆگردەبێت.

 

لە بەردەامیدا ڕایگەیاند: سوپای تورک فڕۆکەی جەنگیی و هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو لە دژی گەلانی عەفرین بەکاردێنێت، هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، سوپای تورک ڕاستەخۆ هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج، لە بەرامبەر ئەوەشدا کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بێدەنگە.

 

لە کۆتاییدا ڕاگەیەندرا: بانگەوازیی گەلانی باکوری سوریا و هەموو سوریا دەکەین، کە بۆ سەرکەوتنی پرۆژەی فیدراسیۆنی دیموکراتی لە دژی هێرشەکانی حکومەتی تورک بووەستنەوە، بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانەکەماندا تا سەرکەوتن، هەروەها بانگەوازیی گەلی کورد لە ئەوروپاش دەکەین، کە بە فشار خستنەسەر ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە دژی هێرشی سوپای تورک بووەستنەوە.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin