Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ ئۆسلۆ هێرشکرایه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران

2018-03-11 12:45:08



ڕۆژنیوز ـ ئۆسلۆ


له‌ شاری ئۆسڵۆ له‌ نه‌رویج پۆلیس هێرشی کرده‌ سه‌ر ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی که‌ بۆ پشتیوانی له‌ عه‌فرین چووبوونه‌ سه‌ر شه‌قام.


شه‌وی ڕابردوو به‌ پێی بانگه‌وازی که‌جه‌ده‌که‌ی ئه‌وروپا، بۆ خاوه‌ندارێتیکردن له‌ عه‌فرین له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانى ئه‌وروپا ده‌ست به‌ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌ری کرا و هاوکات له‌ ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ هێرشکرایه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران.


خۆپیشاندانی ئۆسلۆ سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م که‌ناڵی ڕسمی نه‌رویج  nrk  ده‌ستیپێکرد و دوای ئه‌وه‌ی گوێیان له‌ داوای خۆپیشانده‌ران نه‌گرت به‌ره‌و ماڵی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ چالاکیان گواسته‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ که‌وتنه‌ڕێ.


به‌ڵام پێش گه‌یشتنیان بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رویج، هێزێکی زۆری پۆلیسی تایبه‌ت که‌ زیاد له‌ ۲۰ سه‌یاره‌ی پۆلیس بوو هێرشیان کرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و له‌ ئه‌نجامدا ٤٥ که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌رکران و پێنجی تریش بریندار بوون.


ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ به‌رخۆدانی عه‌فرین له‌ ٥١مین ڕۆژدایه‌ و ده‌وڵه‌تی تورک تا دێت هێرشه‌کانی چڕتر ده‌کاته‌وه‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin