Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبوونەوەی نەتەوەیی لە ئەوروپا بۆ عەفرین دەستیپێکرد

2018-03-11 14:50:16



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

حزب، ڕێکخراوە و کەسایەتییەکانی کوردستان لە ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی نەتەوەییان بۆ عەفرین ڕێکخست، کۆبوونەوەکە لە ئێستا دەستیپێکردووەو بەردەوامە.

 

بەرخۆدانی عەفرین لە ٥١-ەمین ڕۆژیدایە، ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیی بە دروشمی "هەڵوێستی نەتەوەیی بۆ بەرخۆدانی عەفرین" لە هۆڵەندا دەستیپێکرد.

 

٥٧ حزب و ٥٣ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدارییان کردووە.

 

کۆبوونەوەکە بە قسەکانی نیلوفەر کۆچ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەستیپێکرد، کۆچ، وتی: ئێمە ئەمڕۆ وەک ڕێکخراوەکانی کوردستان پشتگیریمان دەردەبڕین بۆ بەرخۆدانی عەفرین، لە ڕێگای ئەم کۆبوونەوەیەوە بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ و ئەوروپا شەرمەزاردەکەین، هەر لێرەوە بە حکومەتی تورک دەڵێین، کە ئەگەر عەفرین ئارام نەبێت، تورکیاش ئارام نابێت.

 

کۆچ وتیشی: پرسی عەفرین، پرسی هەموو کوردستانە، پرسی ئەرمەنی و سوریانی و تورکمانەکانیشە، سەرکەوتنی عەفرین بە واتای سەرکەوتنی ئازادیخوازییە.

 

لە کۆبونەوەکەدا پەیامێکی دەنگیی مەحمود بەرخۆدان، یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەگە لە عەفرین بڵاوکرایەوە، بەرخۆدان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: بەڵێن دەدەینە گەلەکەمان بەردەوام بین لە بەرخۆدان، زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە بەرخۆدان دەکەین، لەمەودواش بەردەوام دەبین، با ئەردۆغان و حکومەتەکەی باش بزانن کە لە عەفرین تێکدەشکێن، ئێمە بست بە بست و یەکە یەکە دارە زەیتوونەکانی عەفرین دەپارێزین.

 

کۆبوونەوەکە لە ئێستادا بە پێشکەشکردنی وتار لەلایەن ئامادەبووانەوە بەردەوامە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin