Smiley face
Smiley face
Smiley face

موسلیم: حکومەتی تورک بە چەکی ئەوروپی عەفرین کۆمەڵکوژ دەکات

2018-03-11 15:16:10



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ساڵح موسلیم لە کۆبوونەوەی نەتەوەیی بۆ عەفرین کە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت قسەیکرد و وتی، کە حکومەتی تورک بە چەکی ئەوروپی عەفرین کۆمەڵکوژ دەکات.

 

ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، لە شاری دەنهاخی هۆڵەندا کۆبوونەوەیەک بە دروشمی "هەڵوێستی نەتەوەیی بۆ عەفرین" دەستیپێکرد، ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤ-دەم لەو کۆبوونەوەیەدا قسەیکرد.

 

ساڵح موسلیم وتی: پێشتر لە ڕێگای چەتەکانەوە هێرشیان کردە سەر کۆبانێ، شەنگال و کەرکوک، ئێستا ڕاستەوخۆ بۆخۆیان هێرش دەکەنە سەر عەفرین، عەفرین بەردەوامیی جزیر، سوور، نسێبین و شەنگالە، حکومەتی تورک دەیەوێت کۆمەڵوکژکردنی ئەرمەنییەکان و کوردەکان لە سەدەی ٢٠دا ئێستا بگەیەنێتە ئەنجام.

 

لە بەردەوامیدا ئاماژەی بەوەدا: داوا لە ئەوروپا دەکەین خاوەنداری لە یاساکانی خۆی بکات، چونکە خەڵکی عەفرین بە چەکی ئەورپایی دەکوژرێن، حکومەتی تورک تانکە لیۆپاردەکانی ئەڵمانیا بەکاردێنێت، لە نێوان ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەیمان و یاسا هەیە، بەڵام هەموو ئەو یاسایەن ئەمڕۆ پێشێل دەکرێن، ناڵێین وەرن شەڕمان بۆ بکەن، بەس دەڵێین، پابەند بن بە یاساکانی خۆتان.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin