Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ عەفرین لە سەر ماڵپەڕی کۆشکی سپی دەستیپێکرد

2018-03-12 09:21:24



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین لە سەر ماڵپەڕی کۆشکی سپیی ئەمریکا دەستیپێکرد.

 

شەوی ڕابردوو لە سەر ماڵپەری کۆشکی سپی، کۆشکی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا، کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ عەفرین دەستیپێکرد و بۆ بەشداربوون لە کەمپەینەکەشدا ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:  داوا له‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین كه‌ هاوڵاتیانی سیڤیلی عه‌فرین له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بپارێزێت، سه‌ربازانی توركیا له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی «چله‌زه‌یتوون»دا هاوڵاتیانی سیڤیلی عه‌فرین، بیناكانی شار و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌کەنە ئامانج، تا ئێستا زیاتر له‌ ٢٠٠ سیڤیل به‌هۆی ئه‌و هێرشانەوە‌ كوژراون و نزیكه‌ی ٥ هه‌زار كه‌سیش ئاوارەبوون.

 

لە کەمپەینەکەدا ئەم چەند داواکارییە ئاراستەی کۆنگرێسی ئەمریکا کراوە: پێویستە چالاکییە سەربازییەکانی سوپای تورک لە عەفرین ئیدانە بکرێن، پێویستە فرۆشتنی چەک بە تورکیا ڕابگیرێت تا ئەو کاتەی هێڕشەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی دەوەستێنێت، پێویستە ناوچەیەکی دژەفڕین لە عەفرین ڕابگەیەندرێت.

 

بۆ بەشداربوون لە کەمپەینەکەدا دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:

https://petitions.whitehouse.gov/petition/civilian-casualties-increasing-afrin-northern-syria-rojava

 

بۆ بەشداربوون لە کەمپەینەکە ناو و پاشناو  و ئیمەیل بنووسە، پاشان لە سەر Sign Now کلیک بکە، دواتر ئیمێکێکی پشتڕاستکردنەوە دەنێڕدرێت بەو ناونیشانەی داوتە و لەوێ بە کلیک کردن لە سەر Confirm signature by clicking here واژۆکەت پشتڕاست بکەرەوە.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin