Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەرهێنەران: دراما تورکییەکان کلتوری کوردیان شێواندووە

2018-03-12 09:51:00



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

دەرهێنەرە كوردەكان دژ بە پەخشكردنی دراما توركییەكانن و ڕایدەگەیەنن، کە ئەو درامایانە بوونەتە هۆکاری تێکدانی کلتوری کورد و پەرتەوازەبوونی خێزانەکان.

 

عەفرین ٥٢ ڕۆژە لە بەرخۆداندایە، هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بۆ تا دێت چڕتر دەبێت و كەسایەتییەكانی كوردیش لە ڕێگای ڕۆژنیوزەوە بە شێوازی جیاجیا ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەن.

 

جەلیل زەنگەنە كەسایەتی و دەرهێنەری دیار لە باشوری كوردستان، دەڵێت:"دراما توركی و كۆرییەكان گەورەترین مەترسییە بۆ ئێمەی كورد و كلتورمانی تێكداوە و بووەتە هۆی پەرتەوازە بوونی خێزانەكان، تەنانەت كاڵبوونەوەی هەستی نیشتمانپەروەری، بەداخەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری بایەخ بەمە نادات، مەترسییەكانی ئەم درامایانە لە داهاتوودا زیاتر دەردەكەوێت".

 

 

وتیشی:"هەندێك لە كەناڵەكان بە مەبەست درامای توركی بڵاو دەكەنەوە، چونكە ئەم كەناڵانە هەندێكیان بە كرێگیراون، ئامانجی داگیركەریش دیارە و بە ئاشكرا بانگەشەی لە ناوبردنی كورد دەكەن، ئەم كەناڵانە پێویستە دەنگیان لەگەڵ عەفرین و كچ و كوڕانیدا بێت".

 

هەروەها باڤی یاسین، كە دەرهێنەرێكی دیكەبوو وتی:"دراما توركییەكان كاریگەرییە خراپەكانی زۆرە و لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵی خۆی گێڕاوە، بابەت تەنیا پەخشكردن نییە و بگرە هەرزانبوونی ئەو فیلمانە وایكردووە كە بۆشاییەكانی تەلەفزیۆنەكانمانی پێ پڕ بكرێنەوە".

 

 

وتیشی:"ئەگەر ئێمە سیستمێكمان هەبێت ئەوا ئەمانە ڕوونادات و دەبێت وەك هەڵوێستێكی نیشتمانی بایكۆتی ئەو درامایانە بكرێت، چونكە نەك تەنیا بابەتی نەتەوایەتی، بەڵكوو بووەتە هۆیی بەلاڕێدابردنی منداڵەكان و خراپبوونی پەروەردە خێزانییەكان".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin