Smiley face
Smiley face
Smiley face

کچە شێوەکارێکی نابیست پێشانگایەکی کردەوە.. بە وێنە

2018-03-12 12:59:23



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى


به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى ژنان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ پێشانگایه‌کى شێوه‌کارى بۆ کچه‌ شێوه‌کارێکى نابیست کردەوە.


ئه‌مڕۆ، له‌ هۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ژێر ناوى "ژیان له‌ ڕه‌نگه‌کانى بیناییدا" پێشانگایه‌کى شێوه‌کارى بۆ کچه‌ شێوه‌کارى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ‌کرایەوە.


پێشانگاکه‌ پێکهاتبوو له‌ به‌رهه‌مى شێوه‌کارى (بینایى موعته‌سه‌م)ی شێوه‌کار کە نابیستە،‌ واتا ناتوانێت قسە بکات و ناشبیستێت، نزیکه‌ى ٥٠ تابلۆى له‌خۆگرتبوو و تابلۆکانیش گوزارشت بوون له‌ ڕۆڵى ژنان و جوانییه‌کانى سروشت، هه‌روه‌ک مامۆستاى ئه‌و شێوه‌کاره‌ش ده‌ڵێت: که‌مئه‌ندامبوونى ڕێگر نه‌بووه‌ له‌وه‌ى که‌ ئه‌م به‌هره‌یه‌ى په‌ره‌ پێبدات و بتوانێت ببێته‌ شێوه‌کارێک.


محه‌مه‌د هه‌ڵه‌بجه‌یى، که‌ ماوه‌ى پێنج ساڵه‌ ڕاهێنه‌ر و مامۆستای ئه‌و کچه‌ شێوه‌کاره‌ خاوه‌ن پێداویستە‌ تایبه‌ته‌یه‌، به‌ ڕۆژنیوزى وت:" به‌ به‌رده‌وامى و بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵه‌ ڕاهێنانى له‌گه‌ڵ ده‌که‌م و سه‌ربارى ئه‌وه‌ى که‌ نابیسته‌ و ناتوانێت قسه‌ بکات، به‌ڵام توانیویه‌تى جیاواز ده‌ربکه‌وێت و ببێته‌ شێوه‌کارێک".

 


وتیشى:"پاش ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ سه‌رقاڵى وێنه‌کێشان بووه‌ و په‌ره‌ى به‌ تواناکانى داوه‌، به‌باشمانزانى ئه‌مڕۆ له‌ پێشانگایه‌ک و به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى ژنانه‌وه‌ پێشانگایه‌ک بۆ به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌م شێوه‌کاره‌ بکه‌ینه‌وه‌ و تیایدا تواناکانى به‌ خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌ بناسێنین".

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin