Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاماری کۆمەڵکوژییەکانی سوپای تورک لە عەفرین بڵاوکرایەوە

2018-03-12 13:07:48



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

مانگی سووری کوردی ئامار و بەڵگەکانی ئەو کۆمەڵکوژییانەی بڵاوکردەوە کە سوپای تورک لە عەفرین ئەنجامی داون.

 

بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین، لە سەرەتای هێڕشەکانی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین، ٢٣٢ هاولاتی شەهیدبوون، کە ٣٥یان منداڵن و ٢٩یان ژن، هەروەها ٦٦٨ هاوڵاتی برینداربوون کە ٩٠یان منداڵن و ١٠٠یان ژن.

 

مانگی سووری کوردی ڕایگەتاندووە، کە ٩٠٪ی ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە عەفرین ئەنجامدراون، لە ڕێگای بۆردوومان فڕۆکە جەنگییەکانی حکومەتی تورکەوە بوون.

 

مانگی سوور ئاماری کۆمەڵکوژییەکانی حکومەتی تورک لە ٢٠ی مانگی ١ ەوە بۆ ١٠ی مانگی ئازاری بەم شێووەیە بڵاوکردووەتەوە.

 

ناوەندی عەفرین: ١٠ شەهید و ٣٦ بریندار

 

جندرێس: ٢٦ شەهید و ١٠٧ بریندار

 

شییە: ١٣ شەهید، ٤٥ بریندار

 

ڕاجۆ: ١٠ شەهید و ١١٢ بریندار

 

مابەتا: ١٢ شەهید و ٢٢ بریندار

 

بلبلێ: سێ شەهید و ٢٧ بریندار

 

شەرا: حەوت شەهید و ٢٦ بریندار

 

شێراوا: ٢١ شەهید و ٤٠ بریندار

 

 

سەرچاوە؛ فوراتنیوز

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin