Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانێکی یەپەژە لەگەڵ باوکی لە عەفرین شەهیدبوون

2018-03-12 20:39:13



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

یەپەژە ڕایگەیاند، کە شەڕڤانێکیان بەناوی ڕۆهەندا خەمگین، لەکاتی بەرگریکردن لە عەفرین، لەگەڵ باوکیدا شەهیدبوون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن-یه‌په‌ژه، بە ڕاگەیەندراوێک، شەهیدبوونی شەڕڤانێکیانی لەگەڵ باوکیدا لە عەفرین ڕاگەیاند.

 

یه‌په‌ژه‌ ڕایگه‌یاندووە‌: ڕۆهه‌ندا خه‌مگین له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا، كاتێك چاودێری شه‌ڕی عه‌فرینی ده‌كرد كه‌ ئامانج له‌و شه‌ڕه‌ قڕكردنی گه‌له‌كه‌یه‌تی، له‌ به‌ره‌ی جندرێس شه‌هیدبوو.

 

ئەوەش هاتووە: ڕۆهه‌ندا-ی هاوڕێمان به‌ ڕۆحی گه‌نجانه‌ی خۆی، به‌ مۆراڵ و په‌یوه‌ستبوونی به‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی ده‌ناسرا، له‌گەڵ باوكی کە ناسراوە بە ''باوكی ئازاد"‌ ده‌ستیان له‌ خاك و گوندەکەیان به‌رنه‌دا و لەگەڵ هێزه‌كانی پاراستن چه‌كیان هه‌ڵگرت و و‌ڵاتی خۆیان پاراست.

 

له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌ژه‌دا هاتووه‌: ئێمه‌ وه‌ك ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌ژه‌، به‌ڵێنی درێژه‌پێدانی ڕێبازی هاورێی خۆمان ڕۆهه‌ندا، مه‌زڵوم، ئه‌یلوول، ڕوومه‌ت و تۆڵهڵدان ده‌ده‌ین، كه‌ له‌ ڕێی ڕاستییدا خۆیان فیدا كرد، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كه‌ین، به‌و‌ ڕۆحی وڵاتپارێزییه‌ی "باوكی ئازاد" پیشانی داوه‌، به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin