Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەوروپا بۆ عەفرین شەقامەکان چۆڵ ناکات.. بەوێنە

2018-03-13 08:21:12



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە چەندین شاری ئەوروپا بەمەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، خۆپیشاندان و چالاکی ئەنجامدرا.

 

ئەمڕۆ ٥٣ یەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم لە دژی هێرشی سوپای تورک بۆ داگیرکردنی ئەو کانتۆنەیە، پشتگیریی هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان بۆ عەفرین ڕۆژلەدوای ڕۆژ زیاتردەکات، بەو هۆیەشەوە دوێنێ لە چەندین شاری ئەوروپا چالاکی بەڕێوەچوو.

 

لە شارەکانی مۆن پۆلییە، تولوز و ڕێنێسی فەرەنسا چەند خۆپیشاندانێک بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی حکومەتی تورک ئەنجامدرا و هەزاران کەس تێیاندا بەشدارییان کرد.

 

لە شاری ئینسبروک و ڤیەننای پایتەختی نەمسا و برۆکسلی پایتەختی بەلجیک و شاری ئارنهەمی هۆڵەندا هەر بەو مەبەستە چالاکی ئەنجامدرا، هاوڵاتیان بە وتنەوەی دروشمی ئەردۆغانی تیرۆریست هێرشی سەر عەفرینیان شەرمەزارکرد.

 

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و شارەکانی فرەنز، فلۆرانس و پیزای ئیتالیا هاوڵاتیان ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتگیرییان دەربڕی بۆ بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین.

 

هاوکات لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت و شارەکانی گاڤلە، یۆتۆبۆری، ئۆرەبرۆ و مالمۆی سویدیش هەر بەو مەبەستە چەندین خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

 

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin