Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەفرین کرایە ڕۆژەڤی پەرلەمانی بەریتانیا

2018-03-13 09:03:43



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە پەرلەمانی بەریتانیادا پرسی عەفرین خرایە بەر باس و لە ئەنجامدا داوا لە حکومەتی تورک کرا، کە هێرشەکەی بوەستێنێت.

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠٨:٠٠، لە پەرلەمانی بەریتانیادا داوا لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرا، کە هێرشی حکومەتی تورک بۆ سەر عەفرین شەرمەزاربکرێت.

 

ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران قسەیان کرد و سەرەڕای دەربڕینی پشتگیرییان بۆ عەفرین، لە بارەی هەڵوێستی حکومەتەوە لە سەر عەفرین داوای وەڵامیان لە حکومەت کرد.

 

لە بەرامبەردا ئالستر برێت، وەزیری حکومەتی بەریتانیا بۆ گەشەپدان و کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتی: لە ئاستی جۆراوجۆرا قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی تورکدا کردووە و داوامان لێکردووەن، هاوڵاتیانی مەدەنی لە عەفرین بپارێزرێن.

 

وتیشی: ترێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ ئەردۆغان و چاوش ئوغڵو قسەیکردووە و لە بارەی عەفرینەوە هۆشیاری کردوونەتەوە.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin