Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیسی سلێمانی: لە خانەی نەوجەوانان هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2018-03-13 10:38:24



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەناو خانەی نەوجەوانانی سلێمانی هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە، ئەمرۆ، هاوڵاتییەک لەناو خانەی نەوجەوانانی سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

 

ئاماژە بەوەشدراوە، هاوڵاتییەکە ناوی (ر، ئـ، م) لەدایکبوی ساڵى ١٩٦٧ و باوکی پێنج منداڵه‌، کە لەئێستادا منداڵه‌کان لەخانەی نەوجەوانان دەژین.

 

ڕاشگەیەندراوە: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس، ئەو کەسە کێشەی خێزانیی هەبووە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوەو لێکۆڵینەوەی زیاتر لەڕووداوەکە بەردەوامە.

 

ئەگەرچی پۆلیس ڕایگەیاندووە، کە ئەو  هاوڵاتییە لەناو خانەی نەوجەوانانی سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، بەڵام ڕوون نەکراوەتەوە کە بۆچی لەناو ئەو خانەیەدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. 

 

به‌پێی ئامارێکی ڕۆژنیوز که‌ لای خۆی کۆی کردوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ٧٩ که‌س له‌ باشورى کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووه‌.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin