Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە هەڵەبجەوە كەمپەینی جیهانی ناشتنی نەمام راگەیەنرا

2018-03-13 11:25:05



ڕۆژنیوز – هاوكار مستەفا

 

بەمەبەستی پاكڕاگرتنی ژینگە و سروشتی شارەكە و گرنگیدانی زیاتر بە زۆركردنی ڕێژەی سەوزایی هەڵەبجە، لەلایەن دوو ڕێكخراوی هەڵەبجەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا، كەمپەینی جیهانی بۆ ناشتنی نەمام-یان لە هەڵەبجە ڕاگەیاند.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك بینای پارێزگای هەڵەبجە، هەریەكە لە ڕێكخراوی نوێ‌ بۆ پارستنی ژینگە و مافەكانی ژنان و ڕێكخراوی پایتەختی ئاشتی، بە ئامادە بوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و چالاكوانانی شارەكە، كەمپەینی جیهانی ناشتنی نەمام-یان لەهەڵەبجە ڕاگەیەندرا.

 

لەو كۆنگرە ڕۆژنامە نووسییەدا، سارا سەلام، ئەندامی کەمپەینی جیهانی ناشتنی نەمام، بەناوی هەردوو ڕێکخراوی نوێ و ڕێکخراوی پایتەختی ئاشتی بەیاننامەیەکی خوێندەوە، کەتیایدا ئامانجی ڕاگەیاندنی كەمپەینەكەی بەم شێوەیە خستەڕوو:"لەگەڵ نزیکبوونەوە لە یادی ٣٠ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە و پێنجەم ساڵیادی کیمیابارانکردنی غوتەی سوریا، تائێستاش مەترسییەکانی کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان لە عەفرین ماوە و بێدەنگبوون لەو تاوانانەش بێڕێزییە بەرامبەر بەمرۆڤایەتی.

 

 

ئاماژە بەشکرابوو: ئێمە بەوجۆرە وەڵام نادەینەوە کە سیاسییەکان چاوەڕێن، توندوتیژی بە ئەنجامدانی توندوتیژی وەڵام نادەینەوە، بۆیە بە پشتوانی خەڵکی ئەم شارە بڕیار دراوە کە پێکەوە یادی قوربانییەکانی هەڵەبجەو غوتەی سوریا بکەینەوە، بە ناشتنی نەمام چاوچنۆکی سیاسییەکان بۆسەر گەلەکەمان دەوەستێنین و بەشداری کەمپیەنی جیهانی ناشتنی نەمام بکەین و ناوچەکە لەشەڕوستەمکاری بپارێزین.

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ڕۆژنیوز، لە ئێستادا ڕێژەی سەوزایی لە ناوسەنتەری هەڵەبجە دەگاتە نزیکەی لە ١٢٪، لە کاتێکدا بەگوێرەی ستانداردی نێودەوڵەتی دەبێت ڕێژەی سەوزایی بەگوێرەی ڕوبەری شارەکان لەسەروو لە%16 وە بێت.

 

کەمپینی جیهانی بۆ ناشتنی نەمام، بەبۆنەی بەردەوامی ئەو شەڕو کۆمەڵکوژیانەیەوە کە لەمساڵدا لە ژمارەیک وڵاتی جیهان بەتایبەت سوریا و عەفرین ڕوو دەدەن، لەلایەن ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی ژینگەیی وڵاتانی ئەڵمانیا و سوریا و عێراقەوە  ڕاگەیەنراوە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin