Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ئەستەنبول و ئیزمیر و مێڕدین بانگەوازی  بۆ مەراسیمی نەورۆز دەکرێت

2018-03-13 13:56:08



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز لە ئامادەکاریدان، لە ئیزمیر و مێردین و ئەستەنبول بانگەوازی کرا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی نەورۆزدا.

 

بەگوێڕەی هەواڵێکی ئاژانسی هەوالی مەزۆپۆتامیا، ڕۆژی ٢١ی ئازار لە شارەکانی مێڕدین، ئیزمیر و ئەستەنبوڵ مەراسیمی نەورۆز بەڕێوەدەجێت.

 

ڕاگەیەندراوە، کە سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە و گولستان قیلیچ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان و لەیلا بیریلیک، پەرلەمانتاری هەدەپە لە مەراسیمی نەورۆزی ئەستەنبوڵ دا ئامادە دەبن.

 

نەورزۆ لە ئیزمیر لە مەیدانی گوندوگدو پیرۆزدەکرێت و ئەرتوغرول کورکچو و موسلیم دۆغان و ئایشە ئاجار، پەرلەمانتارانی هەدەپە بەشداریی تێدا دەکەن.

 

هەروەها لە مێردین لە ڕۆژی ١٧ وە بۆ ٢١ی ئازار لە شارۆچکەکانی مێردین و لە ڕۆژی ٢١ی ئازار لە شارۆچکەی نسێبین نەورۆز پیرۆزدەکرێت.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin