Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆڕان ئیدانەی هێرشەکان و بێدەنگی ئەوروپا و ڕوسیا و ئەمریکا دەکات

2018-03-13 14:42:04



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بزوتنەوەی گۆران داوای دەستبەجێ وەستاندی هێرشەکانی سوپای تورک دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت: ئێمە ئیدانەی هێرشەکە و بێدەنگی ئەمریکا و روسیا و یەکێتی ئەوروپا دەکەین.

 

کاردانەوەکان دژی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ کانتۆنی عەفرین بەردەوامی هەیە، لەوچوارچێوەیەدا دوێنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شەڕڤان و خەڵکی عفرین نزیکەی دو مانگە بەرەنگاری قورسترین هێرشی سوپای تورکیا و گروپە توندڕەوەکان دەبنەوە، بەو هۆیەشەوە چەندین هەزار هاوڵاتی لە ژن و منداڵ و بەتەمەن شەهید و برینداربون، هەموو خزمەتگوزارییەکان وەک ئاو و کارەبا و خوێندن وەستاوە، کە کارەساتێکی مرۆیی گەورەی خولقاندوە.

 

هەروەها هاتووە:"بزوتنەوەی گۆڕان جارێکی تر ئیدانەی ئەو لەشکرکێشییە و بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، بەتایبەتیش ئەمریکا و روسیا و یەکێتی ئەوروپا، کە لە ئاست ئەم تاوانانە بێ هەڵوێست بون و بەرپرسن بە بەرامبەر ئەم دۆخە کارەساتبارە، کە بەداخەوە ئێستا مەترسی داگیرکردنی تەواوەتی عەفرین لەئارادایە".

 

ئاماژە بەوەکراوە:"لە کاتێکدا شەڕڤانان بەدرێژایی شەڕی دژی داعش و تیرۆر بەهێزترین و کاراترین هێزی ڕووبەڕووبوونەوە بون و لەسەر دەستی ئەوانیشەوە بەر بە هەژموونی وێرانکاریی داعش گیرا، شکستی داعش لە کۆبانێی خۆڕاگر وەرچەرخانی مێژویی بو بۆ سەرەتای کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق و سوریا.

 

لەکۆتاییدا گۆڕان ڕایگەیاندووە:"ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان داوای بەپەلە وەستاندنی پەلامارەکان و چارەسەرکردنی هەمو کێشەکان بە رێگەچارەی ئاشتیانە دەکەین و داواکارین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پەردەی بێدەنگی بشکێنن، پێوستە حکومەت و پەرلەمانی کوردستانیش هەڵوێستی جدی هەبێت و هاوکاری مرۆیی بە پەلە بگەیەنێتە خوشک و براکانمان لە کانتۆنی عفرینی رۆژئاوای کوردستان".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin