Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزارەتی پەروەردە پێش نەورۆز مووچە وەردەگرێت

2018-03-13 15:00:52



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: وەک حکومەتى هەرێم پێش نەورۆز موچەى وەزارەتى پەروەردە دابەش دەکەین.

 

ئەمڕۆ، لە هەولێر رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

 

ڕێباز حەملان، لە کۆنگرەدکەدا ڕایگەیاند: پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بانکی ناوەندی عێراق – لقی هەولێرە و تەنیا فەرمانی حەیدەری عەبادی سەرۆکی وەزیرانی عێراقی دەوێت، بەڵام ئێمە وەک حکومەتى هەرێم پێش نەورۆز مووچەى وەزارەتى پەروەردە دابەش دەکەین.

 

وتیشی: پرۆسەی وردبینی مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی لەسەدا ٩٠ زیاتری تەواو بووە و سبەینێ بەرێوەبەری گشتیی لەبەغدادەوە دێتە هەرێم و راپۆرتی کۆتایی بۆ حکومەتی عێراق بەرزدەکاتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin