Smiley face
Smiley face
Smiley face

​پێشانگایەکی کتێب بۆ هاوکاری عەفرین کرایەوە

2018-03-13 15:11:21



ڕۆژنیوز ـ سەمیرا شەهابی

 

کۆمەڵەی دۆستانی کتێب لە شاری سلێمانی بە پێشانگایەکی فرۆشتنی کتێب پشتگیری لە بەرخۆدانی عەفرین دەکەن و داهاتەکەشی پێشکەش بەو کانتۆنە دەکەن.

 

بەرخۆدانی عەفرین لە ٥۳ڕۆژدایە وهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاش چڕتر بووەتەوە، پشتیوانیی و هاوکارییە جۆراو جۆرەکانیش بۆ عەفرین بەردەوامیی هەیە، لەو چوارچێوەیەدا کۆمەڵەی دۆستانی کتێب بۆ پشتیوانی عەفرین لە شاری سلێمانی و لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) پێشانگایەکی کتێب فرۆشتنیان کردووەتەوە.

 

پێشانگاکە لە کاتژمێر ۹ی بەیانی تا ۱۰ی شەو بەردەوامیی هەیە و سێ ڕۆژە کراوەتەوە، بریارە تا دوو ڕۆژی داهاتووش کراوەبێت و داهاتەکەشی پێشکەش بە عەفرین بکرێت.

 

پۆلان نیاز، یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی دۆستانی کتێب دەڵێت: بە یارمەتی ناوەندی ئەندێشە ئەم پێشانگایەمان کردووەتەوە وەک دەربڕینی هاوخەمییەک بۆ عەفرین و بەرخۆدانەکەی، بۆیە نابێت بێ هەڵوێست بین لە ئاست تێکۆشانیان، پەیامیشمان بۆ خەڵکی کوردستان ئەوەیە کە با خاوەنداری بکەین لەو شۆڕشە و بە کڕینی کتێبێک پشتیوانیان بین.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin