Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ هه‌نگاوه‌کانی عه‌بادی ده‌کات

2018-03-13 15:31:17



ڕۆزنیوز ـ هه‌ولێر 


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، پێشوازى له‌ هه‌نگاوه‌کانى حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌که‌ین بۆ کردنه‌وه‌ى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان.


که‌مێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ لێدوانێکى نوسراودا باسى بڕیاره‌کانى حه‌یده‌ر عه‌بادى کرد.


بارزانى ڕایگه‌یاند: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتویه‌تی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌کرێته‌وه‌، ئێمه‌ وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ ڕاست و دروسته‌ ده‌که‌ین و به‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌ڕۆین که‌ کێشه‌کانی دیکه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت و سوپاسی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌ین.


نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ له‌ ئه‌نجامی دیداری فه‌رمی نێوان من و سه‌رۆک وه‌زیران و شانده‌کان بووه‌، ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ که‌ زۆر گرنگه‌ و هیوادارین بابه‌تی موچه‌ و کێشه‌کانی دیکه‌ی نێوانمان له‌ چوارچێوه‌ى یاسا چاره‌سه‌ر بکه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌ستپێکێکی گرنگه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا ویستی جدیمان هه‌بێت به‌پێی ده‌ستور.


باسی له‌وه‌شکرد: ئێمه‌ به‌ پێی یاسا و ده‌ستوور له‌گه‌ڵ عێراق ڕێککه‌وتووین و وه‌زیری ناوخۆی به‌غدا دێته‌ هه‌ولێر و لێره‌ ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌کرێت و فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌کرێنه‌وه‌.


هه‌رچی بابه‌تی بودجه‌ی عێراقیشه‌ نێچیرڤان بارزانی وتی: هیوادارین که‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیستمی بودجه‌ی عێراقدا بکرێت.


سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شى وتووه‌: له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی شه‌وی ڕابردوو باس له‌ دوو خاڵ کراوه‌، یه‌کێکیان کرانه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان و ئه‌وى تریشیان ناردنی موچه‌ی به‌شێک له‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin