Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەرمی شەهید باشور گەیشتەوە هەولێر.. بەوێنە

2018-03-13 16:14:57



ڕۆژنیوز ـ هەولێر

 

تەرمی شەهید باشور سۆران گەیشتەوە هەولێر و جەماوەرێكی زۆر پێشوازییان لێكرد.

 

کەمێک پێش ئێستا، جەماوەرێكی زۆر لە شاری هەولێر، پێشوازییان لە گەڕانەوەی تەرمی شەهید محەمەد هادی، ناسراو بە باشور سۆران كرد.

 

 

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، تەرمی شەهید باشور لە ڕۆژئاواوە بەڕێكراوە بۆ هەولێر.

 

لە پێشوازیی شەهید باشوردا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانەوە کەسوکاری شەهید، کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی ڕژاک و چەندین کەسایەتی و چالاکوان ئامادەبوون.

 

بڕیارە تەرمی شەهید باشور لە گۆڕستانی گوندی ئیسماعیل ئاوا سەر بە هەولێر بە مەراسیمێكی جەماوەریی بەخاكبسپێردرێت.

 

شەهید محەمەد هادی، ناسراو بە باشور سۆران، لەساڵی ١٩٩٦ لە هەولێر لەدایکبووە، ساڵی ٢٠١٣ بەشداریی ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە بووە، لە ٢٥-٠١-٢٠١٨ و پێنج ڕۆژ دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ عەفرین، لە شەڕێکدا لە عەفرین شەهیدبووە.

 

 

ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin