Smiley face
Smiley face
Smiley face

كەركوک، حزبە كوردستانییەكان بەبێ پارتی كۆبوونەوە

2018-03-13 17:23:16



ڕۆژنیوز – ڕێباز سەباح

 

بۆ دانانی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ یادەکانی هەڵەبجە و نەورۆز و ڕاپەڕینی کەرکوک، سەرجەم حزبە کوردستانییەکان بەبێ بەشداریی پارتی لە کەرکوک کۆبوونەوە.

 

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كەركوك، سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی شارەکە، بەبێ پارتی کۆبوونەوە.

 

ڕەوەند مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوویسدا لەسەر کۆبوونەوەکە، ڕایگەیاند: بەهاوبەشی یادی هەڵبەجە دەکەینەوە و بۆنەكانی  نەورۆز و ڕاپەڕینی کەرکوک پیرۆز دەكەین، داواش لە جەماوەری شاری كەركوك دەكەین، بە گەرموگوڕییەوە بەشداریی ئەو یاد و بۆنانە بكەن.

 

 

وتیشی: جەخت لەوە دەكەینەوە كە یاسا سەروەربێت و حكومەتی ناوەندی دەستوور جێبەجێ بكات، ئێمەش هیچ كارێكی نادەستووری و زۆرەملێی قبوڵ ناكەین و داواكارین دۆخی كەركوك ئاسایی بكرێتەوە.

 

لە درێژەی قسەكانیدا، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك، پشتگیریی خۆیانی بۆ بەرخۆدانی عەفرین دەربڕی، دووپاتیشیکردەوە: كەركوك دەستە خوشكی شاری عەفرینە و لەم قۆناغە سەختەدا گەڵیاندا دەبین و دژی داگیركەرانین.

 

لە كۆتایی قسەكانیدا، ڕەوەند مەلا مەحمود، داوای لە سەركردایەتی سیاسیی کرد "لەسەر كەركوك بێنە دەنگ و چیتر هیچ قۆرغكارییەکی دەسەڵات قبوڵ نەكەن".

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin