Smiley face
Smiley face
Smiley face

تیلەرسن لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوورخرایەوە

2018-03-13 18:39:29



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، ڕیکس تیلەرسن لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوورخرایەوە.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دوورخستنەوەی ڕیکس تیلەرسن-ی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند.

 

سەرۆکی ئەمریکا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە شوێنی تیلەرسن، میكه‌ پۆمپۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا CIA پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای وەرگرتووە.

 

تره‌مپ ژنێكی به‌ ناوی گینا هاسپێل بۆ به‌ڕێوه‌بردنی CIA ڕاسپارد، ئه‌مه‌ش یەکەم جارە كه‌ ژنێك ئه‌و پۆسته‌ وه‌رگرێت.

 

لەبارەی وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریکا-ش، دۆناڵد ترەمپ وتوویەتی: مایک پۆمپیۆ شارەزایەکی باشی لە بواری سەربازی و هەواڵگری هەیە دەتوانێت کارەکانی بەباشی ڕاپەڕێنێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin