Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوسەرۆکی هەدەپە بۆ تورکیا: ئێوە لە عەفرین داگیرکەرن

2018-03-13 20:39:34



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت، کە عەفرینییەکان پیشانیاندا کە مرۆڤەکان دەتوانن سەرەڕای جیاوازییەکانیشیان پێکەوە بژین، پەیامێکیش ئاراستەی حکومەتی تورک دەکات و دەڵێت "ئێوە لە عەفرین داگیرکەرن".

 

ئەمڕۆ، سه‌زای ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان-هه‌ده‌په،‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی توركیا وتارێکی پێشكه‌شكرد.

 

ته‌مه‌للی، لەسەرەتای وتەکانیدا، یادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی گازی، قامیشلۆ، هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌یازیدی كرده‌وه‌ و وتی: مانگی ئادار مانگی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانه‌.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: میدیاکانی تورکیا وەک ئەوە له‌ عه‌فرین سه‌دان هه‌زار مرۆڤ نه‌بن، پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ڕێز له‌ مافی ژیانی عه‌فرینییه‌كان بگرن، مرۆڤه‌كانی عه‌فرین نموونه‌ن بۆ پێكه‌وه‌ژیانی مرۆڤه‌كان، ئه‌وان پیشانیاندا كه‌ مرۆڤه‌كان ده‌توانن به‌ ئاشتی پێكه‌وه‌ بژین.

 

هاوسەرۆکی هەدەپە، دەشڵێت: له‌ ساڵی ٢٠١١ به‌دواوه‌ عه‌فرین تاكه‌ شوێن بوو كه‌ شه‌ڕ تیایدا ڕووینه‌داوه‌، به‌ڵام ماوه‌ی ٥٣ ڕۆژه‌ بۆمباران ده‌كرێت، ئه‌وه‌ ٥٣ ڕۆژه‌ كه‌ هه‌وڵدانێكی داگیركه‌رانه‌ كۆتایی به‌ ژینگه‌یه‌كی دوور لە شەڕ هێناوه.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، تەمەللـی تیشکی خستەسەر جێبەجێ نەکردنی بڕیاری ئاگربەستی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و وتی: هه‌رچه‌نده‌ نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ئاگربه‌ستی داوه‌، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا، كاتێك پرسیار ده‌كرێت كه‌ بۆچی ئاگربه‌ست جێبه‌جێ نه‌كرا، مرۆڤ بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ و ڕێككه‌وتنه‌ چه‌په‌ڵه‌كانیانه‌.

 

هەر لە وتارەکەیدا، هاوسەرۆکی هەدەپە پەیامێکی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد و وتی: ماوه‌ی ٥٣ ڕۆژه‌ عه‌فرین بۆمباران ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ لایه‌كی دیكه‌وه دەڵێن‌ "ئێمه‌ داگیركه‌ر نیین"، ئیسرائیل-یش بۆ غه‌زه‌ هه‌مان شت ده‌ڵێت، به‌ڵام غه‌زه‌ی داگیركردووه‌، ئێستا ئێوه‌ش له‌ عه‌فرین داگیركاریی ده‌كه‌ن، ئێوه‌ داگیركه‌رن.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin