Smiley face
Smiley face
Smiley face

بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداریی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناکات

2018-03-13 20:53:01



ڕۆژنیوز - جیهاد هەورامی

 

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، کە بەشداری لە یادی ٣٠ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە ناکەین، هۆکارەکەشی بۆ کەمتەرخەمیی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەئاست قەرەبووکردنەوەی دانیشتووانی هەڵەبجە گەڕاندەوە.

 

کەمێک پێش ئێستا، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لە بارەگای مەڵبەندی هەڵەبجەی حزبەکەیان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لەسەر بەشدارینەکردنیان لە یادی ٣٠ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەنجامدا.

 

کامیل مەحمود، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند: دوای ٢٧ ساڵ لە حکومڕانی کوردی و گەڕانەوەی ژیان بۆ ئەم ناوچەیە، هێشتا مەینەتییەکانی خەڵکی هەڵەبجە و دەوروبەری کۆتاییان نەهاتووە و پرۆسەی ئاوەدانی لەئاستی ئەو هەموو قوربانیانەی هەڵەبجەییەکان نییە.

 

ڕاشیگەیاند: پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و جێبەجێنەبوونی و ململانێی نامەشروعیی حزبەکان لەسەر بەشکردنی ئیمتیازات و پشکە ئیدارییەکان و کورسییەکانی ئەنجومەنێکی وەهمی، هەنگاوەکانی پرۆسەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ڕاگرت.

 

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی، وتیشی: ئەمساڵیش لە یادی ١٦/٠٣ جارێکی تر وەک پیشەی ساڵانەیان، وتارخوێنەکانی حزب و حکومەت و دەسەڵات دێنەوە لە هەڵەبجە خۆیان نمایش دەکەنەوە، بۆیە ئێمە بایکۆتی ئەو گاڵتەجاڕییانە دەکەین و ئامادەی هیچ مەراسیمێکی بێکەڵک و قسەی بێ سوودی بەرپرسانی هەرێم نابین، تا ئەو کاتەی پارێزگای هەڵەبجه بە کردەیی دەبێتە پارێزگا و بەسیمای شار و ژیانی خەڵکەکەیەوە دەردەکەوێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin