Smiley face
Smiley face
Smiley face

داواکردن بۆ بایکۆتی دراما تورکییەکان فراوانتر دەبێت

2018-03-14 08:46:37



ڕۆژنیوز - ئاشتى ئه‌حمه‌د

 

بۆ ڕاگرتنى په‌خشکردنى دراماى تورکى، چین و توێژە جیاوازەکان هاوکاریکردنی سینارستەکان و دەرهێنەرەکان بە گرنگ دەزانن بۆ بەرهەمهێنانی درامای کوردی، و داوای بایکۆتکردنی دراما تورکییەکان دەکەن.

 

له‌ ئێستادا هه‌ڵمه‌تێکى چڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان ناڕازین بەرامبەر بە پەخشکردنی دراما تورکییەکان و بانگەوازی لەخەڵک دەکەن کە بایکۆتی دراما تورکیەکان بکەن.

 

به‌ختیار شه‌ریف، به‌ڕێوه‌به‌ڕى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى چه‌مچه‌ماڵ بۆ ڕۆژنیوز وتى:"له‌و درامایانه‌دا کورد له‌ باکورى کوردستان وانیشان ده‌دات، که‌ مایه‌ى نه‌هامه‌تى بووه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت و گه‌لان، که‌ له‌ڕاستیدا پێچه‌وانه‌که‌ى ته‌واوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت کار له‌سه‌ر ڕاگرتنى ئه‌و درامایانه‌ بکرێت و له‌به‌رامبه‌ردا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاوکارى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى بکات به‌ئامانجى به‌رهه‌مهێنانى فلیم و دراماى کوردى، له‌برى په‌خشکردنى دراماى تورکى".

 

 

به‌ختیار شه‌ریف، وتیشی: له‌ئێستادا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوانه‌وه‌ هه‌وڵێک هه‌یه‌ بۆ ڕاگرتنى ئه‌و درامایانه ‌و ڕێکخستنیان به‌پێى یاسا و ڕێنماییه‌کان، هیوادارم ئه‌و ببێته‌ هاندان بۆ زیاتر به‌رهه‌مهێنانى دراماى کوردى.

 

به‌ڕێوه‌به‌ڕى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، ئه‌وداستان و قاره‌مانێتییه‌ى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل و په‌په‌ژه‌ پێشتر له‌کۆبانى و ئێستاش له‌عه‌فرین ده‌ینوێنن و ئه‌و قارامانیه‌تییه‌ى له‌ڕابردوو له‌باشورى کوردستان دژى سته‌مى به‌عس ئه‌نجام دراوه‌، پێویسته‌ له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ هاوکارى سیناریسته‌کان بکرێت کار له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ بکرێت له‌چوارچێوه‌ى دراما و فلیمدا، تا ته‌له‌فزیۆنه‌کانمان دووربکه‌ونه‌وه‌ له‌په‌خشکردنى دراماى تورکى.

 

هەروەها چرۆ مه‌سعود چالاکوانى بوارى ژنان بۆ ڕۆژنیوز وتى:"له‌گه‌ڵ ڕاگرتنى دراماى تورکیدام له‌سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌ کوردییه‌کاندا، چونکه‌ له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و کلتور و فه‌رهه‌نگى کوردییدا یه‌کناگرێته‌وه‌و کاریگه‌رى خراپ ده‌کاته‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌، به‌تایبه‌ت منداڵ".

 

 

ئه‌و چالاکوانە پێیوایه‌، ده‌بێت هاوکارى سیناریسته‌ کوردییه‌کان و هونه‌رمه‌ندان بکرێت به‌مبه‌ستى به‌رهه‌مهێنانى فلیم و دراماى کورد، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌کان ئاشنابن به‌خه‌بات و کێشه‌و گرفت و دابونه‌ریتى کورده‌وارى خۆیان.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin