Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی باشور باس لە ڕۆڵی ژنان لە عەفرین دەکەن

2018-03-14 09:13:46



ڕۆژنیوز - بڕیار محەمەد

 

شاندی ژنانی باشوری کوردستان، کە لە عەفرین بوون گەڕانەوە، باس لە بەرخۆدانی ژنانی عەفرین دەکەن و دەڵێن "ئەو مۆراڵەی کە لە ژنانی عەفرین دەمانبینی، لە هیچ وڵاتێکی دیکە و نەبووە و ناشبێت".

 

ئێوارەی دوێنێ، ئەو شاندەی بە مەبەستی پشتگیریکردن لە بەرخۆانی عەفرین، لە ڕۆژی ٨ی مارسدا  سەردانی عەفرینیان کردبوو، لەگەڵ هێنانەوەی تەرمی شەهید باشور سۆران گەشتنەوەی باشوری کوردستان.

 

چنور غەریب، ئەندامی ئەو شاندەی ژنانی باشوری کوردستان، بۆ ڕۆژنیوز وتی: تەنانەت لە نێو عەفرین یەک ماڵیش ئامادەنەبوو خاک و نیشتمانی خۆی جێبهێلێت، هەر تاکێکی عەفرین لە شوێنی خۆی بەرخودانی بۆ تێکشکاندنی هێرشەکانی سەر عەفرین دەکرد.

 

 

وتیشی: شەرمەزارییە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی، کە لە ئاست ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی لەلایەن سوپای تورکیاوە دەکرێتە سەر عەفرین بێدەنگن .

 

زێوکان محەمەد، یەکێکە لەو ژنانەی سەردانی عەفرینی کردبوو، چیرۆکی سەرکەوتنی ژنانی عەفرین بۆ ڕۆژنیوز گێڕایەوە و وتی: مۆرالێکی زۆر بەهێزم لە ژنانی کورد بینی، لە کاتی تێکشکاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین، لە هیچ وڵاتیکی دونیا نییە و نابێت.

 

 

زێوکان، وتیشی: هیوادارم ئەو مۆراڵەی من بینیومە بەردەوامیی هەبێت بۆ سەرکەوتنی شەڕڤانان و گەلی عەفرین.

 

ژیان کۆیی، یەکێکی ترە لەو ژنانەی سەردانی عەفرینی کردبوو، بە ڕۆژنیوزی وت: ژنانی رۆژئاوای کوردستان شوێن دەستیان دیارە لەو شۆرشەی کە ٥٤ ڕۆژە لە دژی سوپای تورک بەردەوامیی هەیە، هۆکارەکەشی بۆ بوونی ژنان دەگەڕێتەوە کە شوێنی خۆیان کردووەتەوە و هاوشێوەی پیاوان لە کاتی رووبەرووبوونەوەیان لە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر گەلی عەفرین بەرخۆدان دەکەن.

 

 

ژیان دەشڵێت: ئەوەی زۆر سەرنجی منی ڕاکێشا لە عەفرین، ئەوە بوو کە ژنانی بە تەمەن چەکیان کردبووە شانیان و پارێزگارییان لە خاک و نیشتمان و گەلی عەفرین دەکرد.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin