Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمریکا: ڕوسیا ئاگری شەڕ لە نێوان یەپەگە و تورکیادا خۆشدەکات

2018-03-14 09:28:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەمریکا جارێکی دیکە سەبارەت بە دۆخی عەفرین نیگەرانیی دەربڕی و ڕاشیگەیاند: لە نێوان یەپەگە و تورکیادا ڕوسیا ئاگری شەڕ هەڵدەگیرسێنێت.

 

ئێوارەی دوێنێ لە چوارچێوەی دانیشتنی کۆمیسیۆنی هێزە چەکدارەکان بۆ دیاریکردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٩، جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی هێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا وەڵامی پرسیارەکانی سێناتۆرەکانی دایەوە.

 

ڤۆتێل ڕایگەیاند، کە لە بارەی هەوڵدانی تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین نیگەرانن و ئەوە کاریگەری دەبێتە سەر شەڕی دژی داعش.

 

ژنرال ڤۆتێل ڕایگەیاند، کە ٩٨٪ ئەو خاکەی لە چنگی داعش ڕزگارکراون لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ڕزگارکراون.

 

لە بارەی دۆخی ڕوسیاشەوە وتی: لە نێوان یەپەگە و تورکیا دا، ڕوسیا ئاگری شەڕ هەڵدەگیرسێنێت، هەروەها وتی هێشتا زووە، کە بڵێین ئەسەد لە دژی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتووە، چونکە ئۆپۆزسیۆن ئێستاش هێزێکی مەترسیدارن بۆ ئەسەد.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin