Smiley face
Smiley face
Smiley face

کات و شوێنی پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە باشوری کوردستان ڕاگەیەندرا

2018-03-14 10:12:42



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

نەورۆزی ئەمساڵ لە باشوری کوردستان لە پێنج شوێنی جیاواز بە گردبوونەوەو ڕێورەسمی تایبەت پیرۆز دەکرێت.

 

بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە ١٧ی ئەم مانگەوە لە گەرمیان دەستپێدەکات و لە ٢٣ی مانگ لە کەرکوک کۆتایی دێت، لە ٢١ی مانگیشدا لە قەندیل پیرۆز دەکرێت.

 

لە نەورۆرزی ئەمساڵدا دوو دروشمی سەرەکی بۆ پیرۆزباییەکان دیارییکراون، کە بریتین لە "بەرخۆدانی عەفرین نەورۆزی گەلانە – بە ڕۆحییەتی نەورۆز بەرخۆدانی بڵند دەکەین  سەرکەوتنی عەفرین مسۆگەر دەکەین".

 

کات و شوێنی پیرۆزباییەکان بەمشێوەیە دیاریی کراوە:

 

گەرمیان،  ١٧-٣-٢٠١٨، شارەدێی ڕزگاری، تەنیشت بەنزینخانەی هاوچەرخ، کاتژمێر ٢:٠٠

 

سلێمانی، ١٨ی ئادار، مامە یارە، کاتژمێر ٠٢:٠٠

 

شارەزوور، ١٩ی ئادار، سەراو، کاتژمێر ١٠:٠٠

 

قەندیل، ٢١ی ئادار، کاتژمێر ١١:٠٠

 

کەرکوک، ٢٣ی ئادار، شیوەسور، کاتژمێر ١:٠٠

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin