Smiley face
Smiley face
Smiley face

بایکۆتکردنی کاڵا و درامای تورکیی بە وەڵامێک بۆ هێرشەکان دەزاندرێت

2018-03-14 10:20:59



ڕۆژنیوز - هاوکار مستەفا

 

هونەرمەندێک دەڵێت، کە دراما تورکییەکان مەترسیی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەیە و توێژەرێک-یش دەڵێت: بایکۆتکردنی دراما و کاڵای تورکیی، وەڵامێک دەبێت بۆ هێرشەکانی سەر عەفرین.

 

ناڕەزاییەکان لەبەرامبەر پەخشکردنی دراما تورکییەکان و هاوردەکردنی کاڵای تورکی بۆ باشوری کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.

 

عوسمان عەبدوڵا، ئەکتەرێکی دانیشتووی شارۆچکەی شارەزوورە و بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: پەخشکردنی دراما تورکییەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆمەڵگاکەمان بەجێدەهێڵێت و چەندین دۆسییە لەناو دادگاکاندا بەهۆی لاساییکردنەوەی ئەو درامایانەوە تۆمارکراون.

 

 

ئەو ئەکتەرە، بە ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی زانی، کە بڕیاری ڕاگرتنی دراما تورکییەکان دەربکەن و وتیشی: کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەمتر نییە لە مەترسیی ئەمنی قەومیی، چونکە بەشێک لە کارەکتەکانی ئەو دراما تورکییانە بانگەشەی سەرکەوتن دەکەن بۆ سوپای تورک دەکەن دژ بە گەلەکەمان.

 

هەروەها، پەیام حازم، توێژەری دەرونییە و پێیوایە، کە بایکۆتکردنی دراما و کاڵا و شمەکی تورکی، وەڵامێک دەبێت بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر عەفرین.

 

 

پەیام، بۆ ڕۆژنیوز وتیشی: سەیرکردنی دراما تورکییەکان کاریگەریی زۆر خراپیان لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی خێزانەکان دروستکردووە و هۆکارێک بوون بۆ زۆربوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرەکان، بۆیە پێویستە لەبری ئەو دراما تورکییانە دراما و فیلمی کوردیی پەخشبکرێن و گرنگی بە دەرکەوتنی هونەرمەندانی کورد بدرێت.

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin